کوردستانی
كۆڵبه‌رێكى تر كوژرا و دوانى تریش بریندارن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆڵبەرێکى كورد بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور، خەڵكی گوندی نجنێی خواروو سەر بە شاری بانە، بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران كوژرا.
رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه " سوپاى پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری زەردەبی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سنورى سلێمانى كراوه".
باس له‌وه‌شكراوه " دوو کۆڵبەری دیکەش لەو رووداوەدا بریندار بوون کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نه‌خۆشخانه‌كانى قه‌زاى پێنجوێن كراون".
شوانە ئەحمەدپوور، تەمەنی 34 ساڵە، خێزاندرە و منداڵێکی هەیە.
ع،ه