کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژئاواى كوردستان به‌ڵێنه‌كه‌ى نه‌برده سه‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى كوردى سوریا رایگه‌یاند، لابردنى گه‌مارۆكان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كوردانى سوریا ته‌نها درۆبوو.
به‌رپرسێكى باڵاى كوردى سوریا كه نه‌یویستووه ناوى ئاشكرابێت رایگه‌یاند " ئەمه‌ریکا لە ساڵی 2022 به‌ڵێنیدا کە رۆژئاواى كوردستان لە گەمارۆیانە رزگاریان ده‌بێت، بەڵام ئەو بڕیارەی ئەمه‌ریکا بەس ڕواڵەتی و بانگەشەیی بوو".
باسى له‌وه‌شكردووه " هیچ کردنەوەیەکی ئابووری لە ژیانی خەڵک نابینرێت و هیچ رووداوێکی ئەوتۆ رووی نەداوە، ئه‌وه‌شى ئه‌مه‌ریكا ده‌یوت هیچ به‌و جۆره نه‌بوو".
وتیشی" هەم ئەمه‌ریکا و هەم تورکیا تاوانبارن کە گەمارۆی ئابووری خراوه‌ته سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتییان دروستكردووه".
ع،ه