کوردستانی
له بهریتانیا گهڕایهوه و له ئاودا خنكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
گەنجێکی هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی و خەڵکی دەڤەری راپەرین دوای ئەوەی ویستویەتی بەئێراندا بگەڕێتەوە ئەوروپا لە روبارَکی سەر سنور نزیک گوندی شێنێ خنکا.
پۆلیسى راپهڕین بڵاویكردهوه "گهنجێكى سنورهكه له ئاوى نێوان شێنێ و گۆڕەشێری سنوری پشدهر خنکا، ئەو گەنجە خەڵکی ناحیەی هێرۆن لەقەڵادزێ و لەئێستادا خێزانەکەی دانیشتووی رانیەن".
ئهو گهنجه ناوى جوتیارهو لەدایک بووی ساڵی 1997 لە سنوری نێوان عیراق - ئێران لە نزیک گوندی شێنێ سەر بەناحیەی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی رووبارێکی گوندەکە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و بەو هۆیەوە خنکاوە".
ع،ه