کوردستانی
په‌كه‌كه له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان هۆشدارى ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگه‌یاند، ئەم سەردانە بابەتێکی ناوخۆییەو ئێمە دەستوەردانی تێدا ناکەین، بەڵام دەبێت بەرپرسانى ئاگادارى فێڵ و فریودان بن
كاوه شێخ مووس، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌كه‌كه رایگه‌یاند " پێویسته به‌رپرسانى عیراق ئاگاداری ئەو فێڵ‌و فریودانەبن کە لەلایەن ئەردۆغانەوە پراکتیزە دەکرێت، بەوپێیەی ئەنكەرە تەماحی فراوانخوازیی هەیە".
باسى له‌وه‌شكرد "پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەکاروباری ناوخۆی عیراقەوە نییە، بەڵام هیوادارین درۆ و چەواشەکارییەکانی ئەردۆغان بەرپرسانی عیراق هەڵنەخەڵەتێنێت".
ئەنقەرە چاوی لەوەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکە بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عیراق‌و حکومەتی هەرێم ئەنجامبدات‌و بەقوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
ع،ه