کوردستانی
ژمارەی ساختەی هەڵواسیبوو و شه‌ش ملیۆن دينار سزادرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو، ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و شه‌ش ملیۆن دیناریش غه‌رامه‌ى تیژڕه‌ویى بۆ كرا.
هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكرده‌وه "شۆفێرێك بەدەر لەکاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان و مەترسی بۆخۆی بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام دروست کردبوو".
باس له‌وه‌شكراوه " ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا گیراو سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو ساڵدا بە ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامی دابوون و بەبەڵگە لەسەری دووپات کرایەوە لەکۆی 58 سەرپێچی 56 سەرپێچییان تیژڕەویی بووە و بڕی شه‌ش ملیۆن و 310 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ى بۆ كرا".
هه‌روه‌ها " سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، کاری یاسایی بۆ دەکرێت بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک لەو رەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامی داون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستە رووبەڕووی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێتەوە".
ع،ه