کوردستانی

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا: دۆخى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان خراپه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا: دۆخى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان خراپه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عیراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی راپۆرتەکەدا هاتووە "بەهۆی زیادبوونی سنووردارییەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ ئازادییە بنەڕەتییەکان و کەشی مەدەنی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتر بوون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " لەبەشی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق 75 جار ناوی هەرێمی کوردستانی عیراق و 87 جار ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە".

دیارترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بریتین لە "دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی ڕۆژنامەنووسان، سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت، دەستوەردانی بەرچاو لە ئازادیی گردبوونەوە و  کۆبوونەوە، گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ ئەو شوێنانەی کە رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بۆ سەر ژیان و ئازادییان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان