کوردستانی

ئەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان كردی مەترسییەكی زۆر گەورەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان كردی مەترسییەكی زۆر گەورەیە

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى بەشێک لە رۆژنامەنووسانی هەولێر باس له‌وه‌ده‌كه‌ن "لەرۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا، خودی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد و رێگری كرد كە رووماڵی دیداری رۆژنامەنوسان بكرێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ باره‌ى رێگریکردن لێیان لە رووماڵی دیداری رۆژنامەنووسان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "لەكاتێكدا سەندیكا بەفەرمی بانگهێشتنامەی ناردبوو، بەڵام لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەرۆکی حکومەتەوە پێشێلکاریمان بەرامبەر کرا و رێگریمان لێکرا".

راشیانگه‌یاندووه‌ "لە ساڵانی رابردوو زۆرترین رەخنە و گلەیی ئاراستەی حكومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكرا لە بەرامبەر هەڕەشە و لێدان و دەستگیركردن و هەموو ئەو پێشێلكارییانەی دەكرا، بەڵام ئەمساڵ خودی سەندیكای رۆژنامەنوسان چووە پاڵ مەترسییەكانی سەر رۆژنامەنوسان و رەوایەتی بە هەموو پێشێلكارییەكان دا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان كردی جێگای مەترسییەكی زۆر گەورەیە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رۆژنامه‌نووسان، داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان و نێردەی وڵاتانی بیانی دەكەن، كه‌ هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ گێڕانەوەی یاسا و كەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان