کوردستانی

هەڵبژاردن تاکە رێگای دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵبژاردن تاکە رێگای دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ى نیسانى 2024، مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند "هیچ بیانوییەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بونی نییە و لەسەر سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بن بەو وادەیەوە کە بۆ پڕۆسەکە دیاریکراوە".

لە راگەیەنراوێکدا، مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 10ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هەڵبژاردن بە تاکە رێگای دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەزانن، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەند بن کە بڕیاری لێدراوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوا لە دەنگدەرانیش دەکەن بڕۆن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و بە گوڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان