کوردستانی
یه‌کگرتوو له سه‌ر ئه‌م پرسه جه‌ختده‌كاته‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانى نه‌گۆڕه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، له سه‌ر پرسى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا سووره له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى به نه‌گۆڕى و ده‌ڵێت "ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دژی دواخستنی پرۆسەکەن".
له راگەیه‌ندراوێکدا، ئەمڕۆ سێشەممە 23ى نیسانى 2024، دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیایکراوی خۆیدا".
راشیگه‌یاندووه "یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بە کردەوە سەلماندووە، یەکەم فراکسیۆن بوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "ئێمە هەڵبژاردن بە مافێکی دەستووری و سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین و تاکە رێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری".
بڕیاره رۆژی 10ی حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەڕێوەبچێت ، به‌ڵام ئەگەری دواخستنی پرۆسه‌كه‌ش بۆ چەند مانگێکی تر لە ئارادایە، هاوكات کۆمیسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عیراقیش تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا.
پ ح ع