کوردستانی
ئاگر لە بازاڕێك كەوتەوە "سێ رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌یه‌ك رۆژدا"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمشەو سێشه‌ممه 23ى نیسانى 2024، ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە و تاوه‌كو ئێستا هۆكاره‌كه‌ى نادیاره، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێریش رایگه‌یاند "ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووه".
به‌پێى زانیارییه‌كان، به هۆى ئاگره‌كه‌ى بازاڕی شێخەڵای هەولێر زیانی ماددی بە سێ دووكان گەیشتووە و كارەبای بازاڕەكەش له‌به‌ر سەلامەتیی بازاڕەكە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە، كوژێندراوەتەوە.
له ئێستادا له‌لایه‌ن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له كه‌لار ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه كه نۆرینگه‌ى پزیشكی تێدابوو، هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و ئاگر له كارگه‌یه‌كیش له ناوچه‌ى پیشه‌سازى كواشێ له دهۆك كه‌وته‌وه و سێ كه‌س برینداربوون.
پ ح ع