کوردستانی
رووبهرووبوونهوه له نێوان ئاسایش و بازرگانى ماددهى هۆشبهردا روو دهدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، رایدهگهیهنێت "تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەگەڵ دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکاندا رووبەڕووبوونهتەوە و له ئەنجامدا کارمەندێکيان بریندار بووه و یەکێک لە بازرگانهكانیش کوژراوه".
بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا رایگهیاند "کاتژمێر 6:15ی ئێوارەی 23-4-2024، تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر، بەدواداچوونی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی کرد".
ئهوهش هاتووه "لە دەوروبەری شاروچکەی عەنکاوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەسەختی بریندار بوو".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی تریان دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
پ ح ع