کوردستانی
تاوه‌كو دادگاى فیدراڵى ئه‌م كاره نه‌كات هه‌ڵبژاردن ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمان رایده‌گه‌یه‌نێت "تاوه‌كو کورسیی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان نەگەڕێندرێنەوە، هەڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت.
کلارا عەودیشۆ، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نەهێشتنی کورسیی پێکهاتەکان دژی ماددەکانی دەستوورە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش ناکرێت، تاوه‌کو کورسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان نەگەڕێندرێنەوە".
وتیشى "ئەگەر بەبێ پێکهاتەکانی کوردستان هەڵبژاردن بکرێت، ئەوا هەڵبژاردن و پەرلەمان شەرعیەتی نابێت، چونکە پێکهاتەکان بەشێکی رەسەنی کوردستانن و پێوستە نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان هەبێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له لایه‌ن پێکهاتەکانی کوردستانه‌وه به مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى کورسیی پێکهاتەکان، راپۆرتێکیان داوەتە دادگەی فیدراڵی.
پ ح ع