کوردستانی

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ زانكۆ هه‌نگاوێكى نوێ ده‌گرێته‌به‌ر

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یه‌كه‌مجاره‌ زانكۆ هه‌نگاوێكى نوێ ده‌گرێته‌به‌ر

مه‌ودا میدیا-

زانکۆی سلێمانی بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، بۆ یەکەمجاره‌  لە رێگەی ستافی میدیایی خۆیەوە، وێنەی دەرچوونی خوێندکارانى سه‌رجه‌م به‌شه‌كان بۆ ئه‌مساڵ بێبەرامبەر دەگرێت.

زانکۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "بۆ یەکەمجار و لە هەوڵێکی نوێدا ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە، بە چاودێریی و لەسەر راسپاردەی سەرۆک و ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی، بێ بەرامبەر وێنەی دەرچوون بۆ خوێندکاران دەگیرێت، پاشان خوێندکاران دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی زانکۆوە وێنەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمساڵ وێنەی دەرچوون بۆ نزیکەی پێنج هەزار خوێندکاری 20 کۆلێژ و زیاتر لە 80 بەش، لە زانکۆی سلێمانی دەگیرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان