کوردستانی
له سهر رووداوهكهى شهوى رابردوو ئاسایش روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لهسهر رووداوهكهى شهوى رابردوو كه دوو كهس رووبهرووى هێزهكانى ئاسایشى ههولێر بوونهوه و یهكێكیان كوژرا، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدهگهیهنێت " تەواوی بەڵگەکان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت و نامانەوێت جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاکان هیچ روونکردنەوەیەکی تر بدەین و وەڵامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە".
ئهمڕۆ 24- 4- 2024، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانى ئاسایش ئاماژه بهوهدهكات "دوای ئەوەی بە هۆی رووبەڕووبوونەوەی دوو داواکراو لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر، یەکێکیان گیانی سپارد و ئەویتریان بریندار بوو، کەسوکاری ئەو داواکراوەی گیانی لەدەستداوە لێدوانیان هەبووە".
دهشڵێت "لێرەدا رایدەگەیەنین کە تەواوی بەڵگەکان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت و نامانەوێت جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاکان هیچ روونکردنەوەیەکی تر بدەین و وڵامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە".
شەوی رابردوو ئاسایشی هەولێر بڵاوى كردهوه، لە روبەروبونەوەیەکدا دوو داواکراوی دادگا تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایش کرد و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئەمنی برینداربوو، لە ئێستاشدا یەکێک لە داواکراوەکان کوژراوە و ئەوی دیکەشیان دەستگیرکراوە.
پ ح ع