کوردستانی
رێكه‌وته جوانه‌كان لاى مرۆڤ له روانگه‌ى ده‌روونناسێكه‌وه شیده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ساڵانه چه‌ند جارێك رێكه‌وتى له‌یه‌كچوو و جوان له رۆژ و مانگ و ساڵ دروستده‌بێت و هاوڵاتییانیش له‌و رێكه‌وتانه‌دا بۆنه و چالاكییه تایبه‌ته‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، ده‌روونناسێكیش ده‌ڵێت "مرۆڤ هه‌میشه ده‌یه‌وێت مانا ببه‌خشێت به شته‌كانى ده‌وروبه‌رى".
ئه‌مڕۆ 24ى 4ى 2024 ه و چوارشه‌ممه‌یه و ساڵانه‌ش چه‌ند جارێك رێكه‌وتى هاوشێوه و له‌یه‌كچوو له رۆژ و مانگ دروستده‌بێت، هاوڵاتییانیش له‌م كاتانه‌دا بۆنه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه ژیانى هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنن یان منداڵیان ده‌بێت یان هه‌ر چالاكییه‌كى تر، ئاخۆ بۆچى هاوڵاتییان گرنگى به‌م رێكه‌وتانه ده‌ده‌ن و له رروى سایكۆلۆژییه‌وه چی مانایه‌كى هه‌یه و چى هه‌ستێك ده‌به‌خشێت به مرۆڤ؟
له‌وباره‌یه‌وه، دكتۆره شیرین حسێن، ده‌روونناس بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له رووى سایكۆلۆژییه‌وه شتێكى ئه‌وتۆ نییه كه باسی لێوه بكات، به‌ڵام ئه‌وه مرۆڤه‌كان خۆیانن گرنگى به‌و رێكه‌وتانه ده‌ده‌ن و ئه‌و رۆژانه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ بۆنه‌كانیان تاوه‌كو له میمۆرى و هزریاندا بمێنێته‌وه".
وتیشى "چونكه ئه‌و رێكه‌وتانه رۆژێكى تایبه‌تن و مرۆڤه‌كانیش حه‌ز ده‌كه‌ن بۆنه تایبه‌ته‌كه‌یان بخه‌نه ئه‌و رۆژه، هه‌روه‌ها به هۆى رێكه‌وته‌كه‌شه‌وه ئاسانتر له یادیاندا ده‌مێننه‌وه و له بیرناچنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه "به‌شێكى تر ئه‌وه‌یه ئێمه‌ى مرۆڤ ده‌مانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه مانا بده‌ین به ژیان، مانا بده‌ین به شته‌كانى ده‌وروبه‌رمان و بۆنه‌كانمان جوانتر بكه‌ین، چونكه مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دواى ئه‌وه‌دا گه‌ڕاوه و ویستوویه‌تى مانا ببه‌خشێت به شته‌كانى ده‌وروبه‌رى".
پ ح ع