کوردستانی

مه‌ترسى گه‌وره‌ له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان دروستبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌ترسى گه‌وره‌ له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان دروستبووه‌

مه‌ودا میدیا-

مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌ رۆژئاواى كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ به‌سه‌دان هێرشى ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێى هه‌واڵى میدیاكان، له‌ رۆژئاواى كوردستان مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ ماوه‌ى سێ مانگدا شانه‌ نوستووه‌كانى داعش سه‌رو 100 هێرشیان ئه‌نجامداوه‌ و سه‌دان كه‌سیان كوشتووه‌.

مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند " بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش جەخت لەسەر ئەو مەترسییە دەکاتەوە کە داعش جارێکی دیکە بتوانێت بگەڕێتەوە ناوچەکە و هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدات".

هاوکات بەپێی ڕاگەیاندنەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا " ژمارەی ئەندامانی داعش لە سووریا و عیراق 2500 ئەندامە".

هەر لەو لێدوانانەدا پشتڕاستکرایەوە کە بەپێی داتاکانی مانگی یەکی ساڵی 2024 هێزی داعش دوو هێندە زیادی کردووە.

بە پێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، داعش لە 1ی ژانویەی 2024 تا مانگی نیسان 108 هێرشی ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 300 کەس گیانیان لەدەستداوە، زۆربەی ئەم هێرشانە لە بیابانی سووریا لەدژی هێزە سەربازییەکانی سووریا و خەڵکی سڤیل روویانداوە.

ع،ه


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان