کوردستانی
بابهكر زێبارى: پهكهكه له قهندیل كۆنترۆڵ ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عیراق تهنها دەتوانێت لە شەنگال و مەخموور هاوکاری تورکیا بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە چونکه قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت.
بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " حکومەتی عیراق ئەگەر بیەوێت لە شەڕی تورکیا دژی پەکەکە هاوکاری بکات بەس دەتوانێت لە شەنگال و مەخموور کە کۆنترۆڵ دەکرێن هاوکاری بکات ئەگینا پەکەکە لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت".
باسى لهوهشكرد " پەکەکە لە شەنگال لەلایەن حەشدی شەعبییەوە پاڵپشتی دەکرێت".
ع،ه