کوردستانی
یەکێک لە قوربانییەکانی یەختە ژێر ئاو کەوتووەکەی ئاوی فەرەنسا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژیلان محەمەد، دانیشتوی قەزای قەڵادزێ لە ئیدارەی راپەڕین، یەکێکە لە قوربانییەکانی یەختە ژێر ئاو کەوتووەکەی ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
چەند رۆژێک پێش ئێستا، یەختێک بە زیاتر لە 100 کۆچبەرەوە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ژێر ئاو کەوتوو و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەیەک کۆچبەر خنکاون.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بە مەودا میدیای راگەیاند" نوێنەرانیان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی زۆرترین زانیاریی لە بارەی ئەو یەختە ژێر ئاو کەوتووەی ئاوی فەرەنسا و بەریتانیا وەربگرن کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کۆچبەر خنکاون".
ع،ه