کوردستانی

ئه‌م توێژه‌ 13 هه‌زار كه‌سیان مووچه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م توێژه‌ 13 هه‌زار كه‌سیان مووچه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی رایده‌گه‌یه‌نێت "بەمەبەستی بڕینەوەی مووچە، ناوی 13 هەزار کەمئەندام رەوانە کراوە، و نووسراویش ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەکرێت، بۆ داواکردنی تەرخانی دارایی بۆیان".

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی رایگه‌یاندووه‌ "پاش زیاتر له‌ 10 ساڵ وەستان، ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا له‌سه‌ر پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی کوردستان". 

راشیگه‌یاندووه‌ "بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامیی، رەزامەندی وەرگیراوه‌ تاوه‌كو ناوەکانیان ئاڕاسته‌ بكه‌ین".

وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ژماره‌ى ئه‌و کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەمدان، زیاتر لە 13 هەزار کەسە و پشکنینیان بۆ کراوە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ دەکرێت، بەمەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆیان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان