کوردستانی

بارزانی مه‌رجی قورسى هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارزانی مه‌رجی قورسى هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن

مه‌ودا میدیا-

مه‌سعود بارزانی "سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند "بەبێ پێکهاتەکان بەشداریی هەڵبژاردن ناکەن". 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 25ى نیسانى 2024، مەسعود بارزانی، له‌ سەڵاحەددین پێشوازی كرد لە قەداسەتی پاتریاک مارئاوای سێیەم، پاتریاكی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی كۆمەڵەی پیرۆز.
 
بارەگای بارزانی، له‌ باره‌ى ناوەڕۆکی دیدارەکە ئاشكرایكرد "پاتریاک مارئاوای سێیەم، پێزانینی بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینیەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و هەروەها سوپاسی كرد بۆ كردنەوەی بارەگای سەرەکیی پاتریاک لە شاری هەولێر كە ئاماژەیەكى روونە بۆ پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە پێكەوەژیانی ئایینی". 

هاوكات، بارزانی رایگه‌یاندووه‌ "بەبێ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەن، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەل".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان