کوردستانی
دووكاندارێك به برنجهكهى فێڵى له هاوڵاتییان كردووه "فێڵى لهتۆش كردووه؟"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بههۆى ئهوهى فێڵى له هاوڵاتییان كردووه و برنجی بایەعی بە جۆرە برنجێکی بەناوبانگ، فرۆشتووهتهوه، له سلێمانی دووكاندارێك دەستگیرکرا و دەست بەسەر زیاتر لە (50) تۆن برنجیشدا گیرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژه بهوه دهكات "بەهۆی ساختەكردنی برنجی بایەعی و فرۆشتنەوەی بەجۆرە برنجێكی بەناوبانگ، قائیمقامییەتی سلێمانی لەژێر پردەكەی ناوبازاڕ دوكانی (بێ ناو) دادەخەن و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكەنەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاشكرایكردووه "لەسەر زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و لە ئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و ئەو خواردەمەنییانەی لەلایەن دوكاندار و بازرگانەكانەوە بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت، دەركەوتووە خاوەنی دووكانێكی وشكە فرۆش (بێ ناو) هەستاوە بە ساختە كردنی برنج و فرۆشتنەوەی بە جۆرە برنجێكی دیكەی بەناوبانگ بە هاوڵاتییان".
راشیگهیاندووه "بڕی برنجەكە زیاتر لە (50) تۆنە، لەگەڵ تەواوی ئەو ئامێر و پێداویستییانەی لە ساختەكارییەكهدا بەكارهێنراوە، دەستی بەسەردا گیراوە".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "بەپێی یاسای وەزارەتی بازرگانی، دەستكاری كردنی لێبڵ و زانیاریی سەر كاڵاوشمەكەكان فێڵی بازرگانییە و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانەكە دادەخرێت، تەواوی برنجەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە".
پ ح ع