کوردستانی

پۆلیسى گه‌رمیان ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسى گه‌رمیان ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى پۆلیسى گه‌رمیان داواى له‌  كارمه‌نده‌كانى كردووه‌ به‌ زۆر فۆرمى (هه‌ژمارى من) پڕبكه‌نه‌وه‌، ئه‌یگینا خۆیان به‌ر پرسیار ده‌بن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت "بابه‌ته‌كه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ و هه‌ر كارمه‌ندێك ئازاده‌ له‌وه‌ى فۆرمى هه‌ژمارى من پڕ ده‌كاته‌وه‌ یاخود نا.

بڕیاره‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 28ى نیسانى 2024، پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى هه‌ژمارى من بۆ كارمه‌نده‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تيى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌ستپێبكات و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ر كارمه‌ندێك فۆڕمه‌كه‌ پڕ نه‌كاته‌وه‌ خۆى بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتن و راگيرانی مووچەکه‌ى.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هیچ شتێكى له‌و جۆره‌ نییه‌ و بابه‌ته‌كه‌ به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ و كارمه‌نده‌كان ئازادن كه‌ فۆڕمى هه‌ژمارى من پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ یاخود پڕى ناكه‌نه‌وه‌".

وتیشى "ئه‌وه‌ راست نییه‌ كه‌ زۆر له‌ كارمه‌نده‌كان بكرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم، هه‌ر كه‌سێك پڕى ناكاته‌وه‌ ئاره‌زووى خۆیه‌تى".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان