کوردستانی

مامۆستایانى ناڕازیی وه‌ڵامى گشتاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌ده‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانى ناڕازیی وه‌ڵامى گشتاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌ده‌نه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، نوێترین گشتاندنى ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌كان كردووه‌ و داوا ده‌كات، فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندبن به‌ پڕكردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكى له‌رێگه‌ى (هه‌ژمارى من)ه‌وه‌، ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكی له‌مافى مامۆستایانى ناڕازییش ده‌ڵێت "ئه‌م هه‌وڵه‌شیان وه‌ك هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تریان شكست ده‌هێنێت و ئه‌م فشارانه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌ك دروست ناكات".

دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عیراق و داگاى فیدراڵى و وه‌زاره‌تى دارایی و خودى وه‌زیری دارایی عیراقیش ره‌تكراوه‌ته‌وه‌".

وتیشى "جگه‌ له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیش به‌ ته‌واوى پرۆژه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م هه‌وڵه‌شیان وه‌ك هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تریان شكست ده‌هێنێت".

باسی له‌وه‌شكرد "هه‌موو ئه‌م فشارانه‌ى كه‌ ده‌كرێت، هیچ كاریگه‌رییه‌ك دروست ناكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژمارى من بێته‌ ناو بانكه‌كانى تری عیراقه‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى نیسانى 2024، له‌ نوسراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان، داوا له‌ گشت فەرمانبەرانی سەر بەو وەزارەت ده‌كات، پابەندی کردنەوەی هەژماری بانکی بن لە رێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان