کوردستانی
ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانى پۆلیس له بڕیارێكدا سه‌رپشكن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پۆلیسى گه‌رمیان له‌باره‌ى نوسراوێكییه‌وه كه تێیدا داوا له ئه‌فسه‌ران و كارمه‌نده‌كانى ده‌كات، فۆڕمى پڕۆژه‌ى (هه‌زمارى من) پڕ بكه‌نه‌وه، روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت "مەبەست لەو نوسراوە فشار کردن نیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من و ئامادەکارییەکی ئیداری پێش وەختەیه".
راگه‌یاندنى پۆلیسی گه‌رمیان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ مه‌ودا میدیا ناردووه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بەشی ژمێریاری بە ژمارە (3467 لە 25/4/2024) کە گشتاندنی پێکراوە بۆ گشت بەش و بنکە کانی پۆلیسی گەرمیان، تێبینیمان کردووە کە لێکدانەوە و ته‌فسیری هەڵەی بۆ دەکرێت".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه " لێرەوە رایدەگەیەنین کە مەبەست لەو نوسراوە فشار کردن نیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو " وە هەر ئەفسەر و کارمەندێک سەرپشکە لە پڕکردنەوەی یان پڕ نەکردنەوەی و ئامادەکارییەکی ئیداری پێش وەختەیه، مەبەست لێی فشار کردن نیە لە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی گەرمیان".
پ ح ع