کوردستانی

پێدەچێت كێشە بۆ بە بانكییكردنی مووچە درووستببێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدەچێت كێشە بۆ بە بانكییكردنی مووچە درووستببێت
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات زیاتر لە 905 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی دوو مانگ رادەستی بەغدا بكات و حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: داهاتی ئەو دوو مانگە نزیكەی 700 ملیار دینارە نەك 905 ملیار. 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"ئەگەر كێشە لە رادەستكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان درووستببێت ئەوا كێشە بۆ بە بانكییكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درووست دەبێت، چونكە دوو بڕگەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پەیوەستن بەو دوو بابەتەوە". 

وەزارەتی دارایی عیراق، لە نووسراوێكدا كە لە 8ی نیسانی ئەمساڵ بۆ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە بەغدا ناردووە، داوا دەكات 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هەزار دینار وەك داهاتی نانەوتی مانگەكانی  كانوونی دووەم و شوباتی 2024 رادەستی بەغدا بكەن. 

لە وەڵامی ئەو نوسراوەی وەزارەتی دارایی عیراقیشدا حكومەتی هەرێم دەڵێت: لە بارەی داهاتی نانەوتییەوە هەڵە لەو نوسراوەدا كراوە كە لە 28-03-2024 بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نێردراوە و بڕی داهاتی نانەوتیی مانگەكانی كانوونی دووەم و شوبات نزیكەی 700 ملیار دینارە نەك 905 ملیار.  
 
بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە وەفدێكی تەكنیكیی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات كە ئامانجی سەرەكی رێككەوتنە لەسەر داهاتی  فیدراڵیی كە چی دەگرێتەوە و دەبێت چی رادەست بكرێت، لە ئەگەری رێكنەكەوتنیشیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ئەوا كێشە بۆ بە بانكییكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درووست دەبێت. 
ئ.پ
 
 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان