کوردستانی

كارگەیەك پێویستی بە دامەزراندنی 100 كارمەند هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارگەیەك پێویستی بە دامەزراندنی 100 كارمەند هەیە
مەودا میدیا-
لە ئاگاداریینامەیەكدا كە لقی گەرمیانی سەندیكاكانی كرێكاران و پیشەوەرانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە كارگەیەك لە كەلار پێویستی بە دامەزراندنی 100 كارمەند هەیە. 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كارگەكە لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ‌ پێویستی بە كارمەند هەیە، بەڵام ئاماژە بۆ ناو و ناونیشانی كارگەكە و روونكردنەوەی زیاتر نەكراوە. 

لە ئاگاداریینامەكەدا، هیچ مەرجێك بۆ ئەو كەسانە دیارینەكراوە كە كارگەكە وەك كارمەند دایاندەمەزرێنێت تەنها داوا لەو كەسانە كراوە كە ئارەزووی كاركردنیان هەیە سەردانی لقی گەرمیانی سەندیكاكە بكەن. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان