کوردستانی
دەستەكەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا كەشفدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئاراستەكردنی دوو نوسراو لەلایەن وەزارەتەكانی ناوخۆ و پەروەردەی حكومەتی هەرێمەوە بۆ هێزەكانی پۆلیس و مامۆستایان بۆ كردنەوەی ئەژماری من، نوسراوەكان بە تەرجەمەكراوی دەگەیەنرێنە بەغدا.
مامۆستا دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند" لە هیچ شوێنێكی دنیادا نەبووە حكومەتێك فەرمانبەرەكانی ناچار بكات كە بە زۆر لە بانكێك ئەژماری بانكیی بكەنەوە، بەڵام ئێستا حكومەتی هەرێم خەریكە هەر جارە و بەشێك لە فەرمانبەران ناچار دەكات بە كردنەوەی پرۆژەی ئەژماری من".
وتیشی" ئەو دوو نوسراوەی كە لەلایەن وەزارەتەكانی ناوخۆ و پەروەردەوە ئاراستەی برایانی پۆلیس و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە كراوە دوێنێ دەستبەجێ بە تەرجەمەكراویی و لەگەڵ وێنەی نوسراوەكان گەیاندوومانەتە بەغدا و دادگای فیدراڵیی و وەزارەتی داراییمان لێ ئاگاداركردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ئەو نوسراوانەی حكومەتی هەرێم پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیین و بەغدا و وەزارەتی دارایش بڕیاری كۆتاییانداوە و بە هیچ شێوەیەك كار بە پرۆژەی ئەژماری من ناكات".
ئ.پ