کوردستانی

رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەكان قەدەغەدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەكان قەدەغەدەكرێت
مەودا میدیا-
‎لە ئاگاداریینامەیەكدا كە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە،  
‎لە پێناوی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران بڕیاریانداوە بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لە رۆژانی هەینی لە كاتژمێر 7 ی بەیانی بۆ 7 ی ئێوارە لە چەند رێگایەكی سەرەكی. 

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو رێگایانەی كە لە رۆژانی هەینی هاتوچۆكردنی بارهەڵگری تێدا قەدەغە دەكرێت بریتین لە رێگاكانی، دووكان-سلێمانی و بە پێچەوانەوە، رێگای قەرەداغ، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لەگەڵ رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی كە لە سنووری شارەزووردان. 

‎ باسی لەوەشكردووە، قەزای ناوەند و سەرجەم مەفرەزەكان و بازگەكان هەڵدەستن بەكاری چاودێریی و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكەن.
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان