کوردستانی

له‌م كاته‌دا ئاو ده‌گاته‌وه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م كاته‌دا ئاو ده‌گاته‌وه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌رچى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر بووه‌ هۆى وه‌ستاندنى دابه‌شكردنى ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى دا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دواى چاره‌سه‌ركردن، دابه‌شكردنى ئاو ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و نیوه‌ڕۆ ئاو ده‌گاته‌وه‌ سلێمانى و ده‌وروبه‌رى".

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانى تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كه‌كانى كاره‌با كه‌مى كرد، بۆیه‌ ناچار له‌ به‌نداوى دوكانه‌وه‌ ئاوى زیاتر به‌ر درایه‌وه‌ بۆ دابین كردنى كاره‌با و به‌هۆیه‌وه‌ پاشه‌ڕۆ و پیسییه‌كى زۆر هاته‌ ناو پرۆژه‌وه‌كه‌وه‌ چونكه‌ گه‌شتیاران، دوێنێ هه‌ینى له‌ دوكان بوون و پاشه‌ڕۆیه‌كى زۆر فرێدرابوویه‌ ده‌ریاچه‌كه‌وه‌".

وتیشى "به‌هۆى هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ بۆ پرۆژه‌كانمان دروستنه‌بێت دابه‌شكردنى ئاومان وه‌ستان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ دواى چاره‌سه‌ر كردن دابه‌شكردنى ئاو ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆ نێوه‌ڕۆ ئاو ده‌گاته‌وه‌ سلێمانى و ده‌وروبه‌رى". 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان