کوردستانی
قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ زانیاریی نوێ له‌سه‌ر وه‌فده‌كه‌ى حكومه‌ت ده‌خاته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
باس له‌وه ده‌كرێت وه‌فدێكى حکومەتی عیراق و هەرێم گەیشتنە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیش ده‌ڵێت "ئامانجى سه‌ردانه‌كه، بۆ به‌دواداچوونه له بۆردومانه‌كه و گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی و ئه‌منی تاوه‌كو ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره نه‌بنه‌وه، هاوكات رێكاره ئیدارییه‌كانیش له پێناو وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كێڵگه‌كه ده‌گیرێته‌به‌ر.
ره‌مك ره‌مه‌زان، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "چاوه‌ڕێین و بڕیار وابوو كاتژمێر 10 وه‌فده‌كه بگه‌نه ئێره و له پێشدا سه‌ردانى قائیمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن و پاشان بڕۆینه سه‌ر كێڵگه‌كه، به‌ڵام دیاره به هۆكارى ته‌كنیكى یان رێگاوبان سه‌ردانه‌كه دواكه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ش، وتى "بۆ جه‌ختكردنه‌وه و به‌دواداچوونه له بۆردومانه‌كه و گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی و ئه‌منی و سه‌ربازى، تاوه‌كو ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره نه‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌روه‌ها بۆ چێككردن و به‌دواداچوونى رێكاره ئیدارییه‌كان بۆ هه‌ر پێویستییه‌ك، له پێناو وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كێڵگه‌كه.
رۆژى هەینی 26ی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بە هۆیەوە چوار کارمەندی بیانی کوژران کە خەڵکی وڵاتی یەمەنن و دووانی تریش برینداربوون.
پ ح ع