کوردستانی
وەزارەتی کارەبا لهسهر دۆخى كارهبا راگهیهندراوێك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگهیاند "قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوەتەوە".
ئهمڕۆ شهممه 27ى نیسانى 2024، وهزارهتى كارهباى حكومهتى ههلارێمى كوردستان له رایگهیهندراوێكدا بڵاوى كردهوه "پاش هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتەوە 1600 مێگاوات".
راشیگهیاندووه "لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانیی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی گازدایە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەكە".
رۆژى هەینی 26ی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بە هۆیەوە چوار کارمەندی بیانی کوژران کە خەڵکی وڵاتی یەمەنن و دووانی تریش برینداربوون
پ ح ع