کوردستانی
بە بانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەنێوان حكەمەتی عیراق و هەرێمی كوردستان لەبارەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە رێكەوتن كراوە و ماوەیەكی نزیكدا دەچیتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دكتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند" بەبانكیكردنی مووچە كاتێكی كەمی ماوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێكەوتنێكی سەرەتایی لە نێوان بەغدا و هەرێم بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رافیدەین و رەشید لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ئەنجامدراوە".
وتیشی" ئەوەی هەیە جەختكراوەتەوە لەسەر بانكە عیراقییەكان، چونكە بانكەكانی عیراق باوەڕپێكراوترن و كارتەكانیان لە هەموو ناوەندە ئابوورییە جیهانییەكان كاری پێدەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەركات بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، راستەوخۆ بانكە عیراقییەكان دەتوانن دەست بە پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەن، چونكە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان لایە.
ئ.پ