کوردستانی

شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی كرێی كەڵەكەبووی هاوڵاتیان دەستپێكردنی داشكاندنەكەی راگەیاند. 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 247 لە 27/3/2024 تایبەت بە لێخۆشبوونی قەرزی كرێ‌ كەڵەكەبووەكانی هاوڵاتیان لە ئەمڕۆوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی كە قەرزاری شارەوانین بەهۆی دواكەوتنی پێدانی كرێی ساڵانەی كرێچێتی، كرێی خۆڵ وخاشاك، رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بكەن. 

شارەوانی سلێمانی ئەوەشی روونكردووەتەوە كە هەموو هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە سوود لە داشكاندنی %20 قەرزەكانیان وەربگرن دوای پاكتاوكردنی. 
ئ.پ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان