کوردستانی
روونكردنەوەیەكی گرنگ لە بارەی مووچەی مانگی چوارەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو داواكارییەكانی بەغدای جێبەجێنەكردووە بۆیە مووچە ناردنی پارەی مووچە دواكەوت".
یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند" وەك ئەوەی باسكراوە كێشەی سیولە لە بەغداد نییە، بەڵكو حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو داواكارییەكانی جێبەجێنەكردووە بۆیە بەغداش ناردنی پارەی مووچەی مانگی چواری دواخست".
هەرچەندە رۆژی 21ی نیسان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان دوو رۆژ دوای ئەو وادەیە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتووەتە بەغدا.
ئ.پ