کوردستانی

كه‌شى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌"ئەگەرى نمە باران هەیە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌"ئەگەرى نمە باران هەیە"

مه‌ودا میدیا-

كەشناسیی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هه‌روه‌ها سبه‌ینێ ئێوارەكه‌ى دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى نمە باران هەیە. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌ "بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

سه‌باره‌ت به‌ سبەینێ دووشەممەش ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە کاتەکانى شەو درەنگ ئەگەرى نمە باران هەیە لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان".

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35

سلێمانی: 34

دهۆک: 35

زاخۆ: 36

هەڵەبجە: 35

کەرکوک: 39

سۆران: 33

حاجی ئۆمەران: 22

گەرمیان: 40

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان