کوردستانی
زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر مووچه و هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نووری مالیکی، رایده‌گه‌یه‌نێت "ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، و دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنیش په‌یوه‌سته به هه‌رێمى كوردستانه‌وه و كۆمسیۆنیش به‌وشێوه‌یه هه‌نگاو ده‌نێت".
نووری مالیکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختى كرده‌وه له به‌رده‌وامى ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوام دەبێت لە دابینكردنى مووچەی مانگانەی مووچه‌خۆرانى هەرێمی کوردستان".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مالیکی، بۆ رۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد "گوێیان له‌وه بووه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌خات بۆ مانگی 10ی 2024".
وتیشى "ئه‌و بابه‌ته ته‌كنیكییه و په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستانه‌وه و دیاریكردنى واده‌كه‌ى له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدایه و كۆمسیۆنیش به‌وشێوه‌یه هه‌نگاو ده‌نێت".
پ ح ع