کوردستانی
سووده‌كانى سه‌رڕێژبوونى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ده‌خرێته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت " به‌نداوه‌كه ته‌نها 15 سانتیمه‌ترى ماوه بۆ سه‌رڕێژبوون و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌رڕێژ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش سوودێكى زۆرى هه‌یه له بووژانه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى كاره‌با و كشتوكاڵ و سامانى ماسى و ئاوى خواردنه‌وه‌ش".
سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا به‌نداوه‌كه ته‌نها 15 سانتیمه‌ترى ماوه بۆ سه‌رڕێژبوون و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌رڕێژ ده‌بێت".
له‌باره‌ى سوودى سه‌رڕێژبوونى به‌نداوه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "هه‌ر یه‌كه له كه‌رتى كشتوكاڵ و سامانى ماسى زیاتر ده‌بوژێته‌وه و به‌هۆى زیادبوونى ئاوه‌كه‌شه‌وه ئاوى خواردنه‌وه پاكده‌بێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه "یه‌كێكى تر له سووده‌كانى به‌نداوه‌كه و پڕبوونى بۆ به‌رهه‌مهێنانى زیاترى كاره‌بایه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر گه‌شتوگوزاری ناوچه‌كه‌ش هه‌یه".
بەنداوی دەربەندیخان لە ساڵی 1961 لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكییەوە دروستكراوه و دووەم گەورەترین بەنداوه له هەرێمی کوردستان، كه توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
پ ح ع