کوردستانی
ئه‌مساڵ رێگرى له دروێنەکردنی گەنم ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هێزێکی سوپای عیراق، رێگرى ده‌كات له دروێنەکردنی گەنم لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌ده‌ن".
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نیسانى 2024، لەلایەن فەرماندەی یەکەی هەشتی سوپای عیراقەوە بڕیاردرا به قه‌ده‌خه‌كردنى دروێنەکردنی گەنم لە سنووری پێنج گوندی ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک.
له‌و باره‌یه‌وه، مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌ده‌ن كه به دڵنیاییه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
وتیشى "له هه‌ركاتێكدا جووتیاران پێویستیان به ئه‌وان بێت پاڵپشتیان ده‌بن و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیانه له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"له ساڵانى رابردوویشدا ئه‌و كێشه‌یه رووبه‌ڕووى جووتیاران بووه‌ته‌وه و ئه‌وان وه‌ك لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ریان كردووه".
نوێنەرێکی جووتیاران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" ئەو زەوییانەی قەدەخەیان خراوەتەسەر، رووبەرەکەیان 50 هەزار دۆنمە و بە دانەوێڵە چێندراوە"، ده‌شڵێت، هیچ هۆکارى قه‌ده‌خه‌كردنه‌كه‌یان پێ نەگوتراوه.
زۆربه‌ى دانیشتووانى سنووری ناحیەی سەرگەڕان کوردن و چەندین جار رووبەڕووی کێشە و ئاستەنگی سوپای عیراق و عەرەبی هاوردە بوونەتەوە.
پ ح ع