کوردستانی
كۆمسیۆنى عیراق بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پێشنیارێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه و سندوقه‌كانیش ئاماده‌كراون.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا هیچ پێشنیار و داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كراوه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان".
وتیشى "سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئاماده‌كراون و له هه‌ولێر و دهۆكیش سندوقى ده‌نگدان داده‌نرێت و ئه‌وه هه‌ڵبژاردنى گشتییه".
باسى له‌وه‌شكرد "له پارێزگاى دهۆك 264 بنكه‌ى ده‌نگدان و له پارێزگاى هه‌ولێریش 498 بنكه‌ى ده‌نگدان هه‌یه".
بڕیاره له 10ى مانگى داهاتوو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێبكات و له رۆژى 10ى حوزه‌یرانیش هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.
ع،ه