کوردستانی
توركیا دهست بهسهر لهسهدا 75ى خاكى دهۆك دهگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
كامەران عوسمان، بەرپرسی دێسكی مافی مرۆڤ لە رێكخراوی CPT ئەمەریكایی، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووه "چاوەڕوان دەكرێت ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەی سوپای سەربازی توركیا لەسەر چیای گارە بێت، كە درێژی چیاكە 38.9 كیلۆمەترە و ئۆپەراسیۆنەكە بە قوڵایی زیاتر لە 22 كیلۆمەتر دەبێت لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان".
باسى لهوهشكردووه " ئێمە هۆشداری دەدەین كە لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە نزیكەی 39 گوند لە دەوروبەری گارە بەتەواوی چۆڵ ببن، 190 خانەوادە كە خێزانی گوند نشین و جوتیارن لە دەوروبەری چیای گارەن بە تەواوی گوندەكانیان چۆڵ بكەن و ئاوارە ببن".
ئهوهشى خستهڕوو "لە ئەگەری گرتنی چیای گارە بە تەواوەتی شیلادزێ و دێرەلوك و ئامێدی بە تەواوەتی ئابلۆقە دەدرێن، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتیان لەو ناوچانە نەمێنێت، بە تەنها لە سەدا 25ی خاكی پارێزگای دهۆك لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا دەمێنیت، ئەوەی تر دەكەوێتە ژێر ڕكێفی سوپای سەربازی توركیا".
ع،ه