کوردستانی

له‌ به‌غدا دوو كه‌سى كوشت و له‌ سلێمانى گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ به‌غدا دوو كه‌سى كوشت و له‌ سلێمانى گیرا

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى دوو كه‌س هاوڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو كەس و بەپێی ماددەی 406 لەنەهێشتنی تاوانی بەغدادەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیربكرێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەئێستادا تۆمەتباری بەناسنامە عەرەب (ب، ك، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان