کوردستانی
تەقینی بۆرییەكی گاز گوندێك چۆڵ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینی بۆرییەكی گازی شل لە نزیك گوندی قزڵیار لە باشووری رۆژئاوای كەركووك، دانیشتوانی گوندەكە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشت.
محەممەد قزڵیاری، یەكێك لە دانیشتووانی گوندەكە رایگەیاند" كاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگێكی بەرز لە نزیك گوندەكەیان بەخەبەری هێناون، كە دواتر بۆیان دەركەوتووە بۆری گواستنەوەی گاز شكاوە.
وتیشی، ئەو بۆرییە گازی شل لەنێوان كۆمپانیای نەوت و گازی باكوور دەگوازێتەوە و ئەمە جاری دووەمە لە ماوەیەكی كەمدا هەمان شت روودەداتەوە.
ئەو دانیشتووەی گوندی قزڵیار ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" دانیشتووانی گوندەكەیان بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانیان گوندەكەیان چۆڵ كردووە تا ئەوكاتەی بۆرییەكە چاكدەكرێتەوە".
ئ.پ