کوردستانی
ساڵنامەی خوێندن درێژناكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بایكۆتی دەوامی ئەمساڵی مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری، پرۆسەی خوێندن دواكەوت و پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، ساڵنامەی خوێندن درێژ ناكرێتەوە.
مامۆستا عومەر محەمە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند" راستە لە سنوری پارێزگای سلێمانی خوێندنی ئەمساڵ دواكەوت، بەڵام بە هاواوكاریی لەگەڵ وەزارەتی پەروەدە ساڵنامەیەكی گونجاو بۆ خوێندن لە سنورەكە دانراوە و بەهیچ شێوەیەكیش درێژ ناكرێتەوە".
وتیشی"زۆربەی مامۆستایان باسیان لەوە كردووە كە هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ ساڵنامەكە نییە و بە باشیی خۆیان لەگەڵ راهێناوە و خوێندكارانیش وەڵامدانەوەی باشیان بۆ پرۆسەی خوێندن هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" بەهۆی ئەوەی بەشێك لە پرۆگرامەكانی خوێندنی ئەمساڵ كەمكراوەتەوە، بۆیە مامۆستایان توانیویانە بە باشیی ئەو بەشە پرۆگرامە بە خوێندكاران بگەیەنن كە بۆ ئەمساڵ دیاریكراوە".
ئ.پ