کوردستانی
كۆمپانیای دانەگاز روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمپانیای دانەگاز راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە بە شێوەیەكی كاتیی بەرهەمهێنانیان راگرتووە و گۆڕانكارییان لە شێوازی بەڕێوەبردنی كارەكانیاندا كردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی نیسان، كۆمپانیای دانەگاز راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە"كاتژمێر 06:40ی ئێوارەی رۆژی 26ی ئەم مانگە كۆگایەكی گازی كۆندێنسەیت لە رێگەی هێرشێكی تیرۆریستیی درۆنییەوە كرایە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیراژیدییەدا چوار لە كارمەندانی كۆمپانیاكە گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیكەش بە سووكی بریندار بوون، لە كاتێكدا سەرقاڵی كاری چاككردنەوەی كۆگاكە بوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"سەلامەتیی و تەندروستیی كارمەندان و بەڵێندەران گرنگترین شتە لەلای كۆمپانیای دانەگاز، هەرچەندە زیانی كەم بە دامەزراوەكان و كەرەستەكان كەوتووە، بەڵام بەرهەمهێنانمان بە شێوازی كاتیی وەستاندووە و رێوشوێنەكانی كاركردنمان گۆڕیوە".
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە"لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لە بەرزترین ئاستدا لە دانوستاندنداین بۆ یارمەتتیدانیان لە جێبەجێكردنی بەرپرسارییەتییەكەیان بۆ ئەوەی بكەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بە سزای خۆیان بگەیەنن".
باس لەوەشكراوە"لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حكومەت لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی رێوشوێنە ئەمنییەكان توندوتۆڵ بكەن بۆ ئەوەی بەزوویی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێبكاتەوە".
ئ.پ