کوردستانی
یەكێتی جارێكیتر جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی لە بارەی رازیبوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكرایەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە جەخت دەكاتەوە كە یەكێتی بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردن دواناخات.
لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند" یەكێتی لەگەڵ ئەوەیە كە هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت كە دیاریكراوە و هەر هەنگاوێكیش بۆ دواخستنی كاریگەریی خراپ لەسەر ناوبانگی هەرێمی كوردستان درووستدەكات، بۆیە حزبەكەی بیرۆكەی دواخستنی هەڵبژاردن بە هەموو شێوەیەك رەتدەكاتەوە".
وتیشی"هەندێك لایەن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە یەكێتی بە دواخستنی هەڵبژاردن رازیبووە كە ئەوە دوورە لە راستییەوە و خەڵكیش زۆر لەوە هۆشیارترە كە بەو چەواشەكارییانە باوەڕبكات".
ئ.پ