کوردستانی
بۆ ئەمساڵ هەموو گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ ئەمساڵ هەموو ئەو گەنمەی كە جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەرهەمیدەهێنن لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بە هەمان ئەو نرخە وەردەگیرێت كە بە جوتیارانی ناوچەكانی تری عیراق دەدرێت.
بێگەرتاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بۆ ئەمساڵ بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بە رێژەیەكی زۆر باش بووە و ئەوانیش دەیانەوێت هەمان ئەو مامەڵەیەی كە لەگەڵ جوتیارانی عیراق دەكرێت لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش هەمان مامەڵە بكرێت".
وتیشی" قبووڵ ناكەن زوڵم لە جوتیارانی هەرێم بكرێت و رێژەیان بۆ دیاریبكرێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، چونكە ساڵانی رابردوو رێژەیەكیان دیاریدەكرد و ئەوەی دەمایەوە لە بازاڕی رەشدا لە جوتیارانیان دەكڕی كە مەبەست لەو كارەشیان شكاندنی گەنمی هەرێمی كوردستانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" وەرگرتنی گەنم بە هەمان ئەو نرخە دەبێت كە حكومەتی عیراق دیاریكردووە كە 850 هەزار دینارە بۆ تۆنێك".
ئ.پ