کوردستانی

بارانی بەلێزمە دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانی بەلێزمە دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا-
دەستەی كەشناسیی عیراق رایگەیاند"پاڵەپەستۆیەكی نزم روو لە عیراق دەكات و دەبێتە هۆی بارانباراین و ئەگەری بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاویش هەیە".

بەشی پێشبینیەكانی دەستەكە، رۆژی دووشەممە، ئاسمانی عیراق نیمچەهەور ببۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچە هەیە، لە باشووری عێراق پلەكانی گەرما لە نێوان 33 بۆ 37 پلەدا و لەناوەندی عیراق لە نێوان 35 بۆ 37 پلە دەبێت، هەروەها لە هەرێمی كوردستان و باكووری عیراق پلەكانی گەرما 34 بۆ 36 پلە دەبێت. 

هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان، پلەی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان 34 بۆ 36 پلە دەبێت.

 دەستەی كەشناسیی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئەگەری بارانی بەلێزمە و مامناوەند هەیە و لە ناوچە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی عیراقیش ئەگەری درووستبوونی لافاو هەیە و پێدەچێت بەشێكی زۆر لەو ناوچانە بگرێتەوە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان