کوردستانی
رێنمایی بە دایكان و باوكان دەدرێت لە بارەی منداڵەكانیانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەندین نەخۆشی ڤایرۆسیی لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە و بووەتە هۆی سكچوون و رشانەوە لە نێو منداڵاندا، پزیشكێكیش رێنماییەكی گرنگ دەداتە دایكان و باوكان.
دكتۆر محەمەد مەموندی، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان رایگەیاند" ساڵانە لەم وەرزەدا چەندین نەخۆشی ڤایرۆسیی لە نێو منداڵاندا بڵاو دەبێتەوە، بۆیە ئەو سكچوون و رشانەوەیەش كە ئێستا بڵاوبووەتەوە شتێكی ئاساییە و هەر بەو هۆكارەیە".
وتیشی" هەندێك لە رشانەوەكان نیشانەی مەترسیداریان هەیە و هەندێكیشیان بە پێچەوانەوە مەترسیدار نین، بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا پێویستە ئەو منداڵانە ببرێنە لای پزیشكی پسۆڕی منالان".
ئەو پزیشكە رێنمایی دایكان و باوكانیشی كرد بەوەی بە هیچ شێوەیەك منداڵەكانیان نەبەنە لای دكتۆرێك كە پسپۆڕییەكەی منداڵان نییە، یاخود لە خۆیانەوە دەرمان بۆ منداڵەكانیان بەكارنەهێنن بە بێ رێنمایی پزیشك، چونكە رەنگە ئەوە كاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی منداڵەكانیان بەجێبهێڵێت.
ئ.پ