کوردستانی

هۆشداریی لە دۆخی ئێستای كورد دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی لە دۆخی ئێستای كورد دەدرێت
مەودا میدیا-
تادێت سەرنجی دەوڵەتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر هەرێمی كوردستان چڕتر دەبنەوە و پارێزگاری سلێمانی بەپێویستی دەزانێت لەم قۆناغەدا كورد بە تەواویی یەكگرتوو بێت. 

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پێویستە كورد یەكگرتو بێت و ئەم دۆخە تێپەڕێنێت، دەبێت كورد لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێكەڵ بە هیچ ململانێیەكی سیاسیی نەبێت، بەڵكو دەتوانین ببین بە بەشێك لە چارەسەر". 

وتیشی" دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە 19ی 5ی 1992وە وایكرد كە دیموكراسی زۆر دوابكەوێت و بۆیە نابێت جاریكیتر ئەوە دووبارە بكەینەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ئێستا لە عیراق لە تەنیشتی بابەتە ئیداریی و دارایی و یاساییەكەوە بابەتی سیاسی هاتووەتە ئاراوە، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەكان و كۆمسیۆن بڕیار لەوبارەیەوە بدەن". 
ئ.پ
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان