کوردستانی

هادى عامرى: به‌بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌كلابووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هادى عامرى: به‌بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌كلابووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

 سەرۆکی هاوپەیمانیی فه‌تح رایگه‌یاند، پرسى هه‌ژمارى من و به‌ بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌.

هادى عامر، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند "بەبانکیکردن کۆتاییهاتووه‌، ئەوەش بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە، بەڵام چۆنێتی بەبانکیکردن، چارەسەر دەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەکردەیی ئەو مووچەیە بگاتە دەستی فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، وەک چۆن دەگاتە دەستی فەرمانبەران لە هەر فەرمانگەیەک لە فەرمانگەکانی دەوڵەت".

باسى له‌وه‌شكرد " سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە کەی هەڵبژاردن دەکرێت، نێچیرڤان بارزانی بیر لەوە دەکاتەوە رۆژێک دیاری بکات لای هەمووان پەسه‌ند بێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان